چەوریی زیادەی خۆراکی دایک کاریگەریی لەسەر مێشکی کۆرپەلەی کوڕ هەیە

ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەدەست زیادبوونی کێشەوە دەناڵێنن لە کاتی دووگیانیدا، ئەو قەڵەوبوونە جگە لەوەی زیانی زۆری بۆ دایکان هەیە زیانەکانی کۆرپەلەی لێ بەدەرنییە و زیان بە مێشکی کۆرپەلەی کوڕ دەگەیەنێت.

پرۆفیسۆر ئەلێکسس سیسرین مامۆستا لە زانکۆی دیۆک توێژینەوەیەکی لەوبارەیەوە ئەنجامدا و مشکی بەکارهێنا لە تاقیکردنەوەکانیدا کە خۆراکی زۆر چەور لە ژەمەکانیاندا بوو.

ئەنجامەکان دەریخستووە، ئەو مشکانەی خۆراک و ژەمی پڕ چەورییان پێدراوە بووەتەهۆی لەناوچوونی خانەکانی مێشکی کۆرپەلەی نێر لەو مشکانەدا، بەهۆی زۆریی ماددەی سیرۆتۆنین بووەتەهۆی جۆرە دۆخێکی دەروونی تێیاندا کە هاوشێوەی گۆشگیری بووە.

توێژەرانی ئەو توێژینەوەیە دەڵێن، هەمان ئەو کاریگەرییانەی لە مشکەکاندا روویانداوە لە مرۆڤیشدا روودەدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەریی قەڵەوی لە دایکانی دووگیاندا هۆکارە بۆ گەشەنەکردنی مێشکی کۆرپەلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share