ئاسێنسیۆ لەنێوان ڕیاڵ و چوار یانەدا بڕیار دەدات

مارکۆ ئاسینسیۆ، هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ڕێکنەکەوتووە، دوای گەڕانەوەی لە پشووەکانی هاوینە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، یانەکانی میلان، ئارسیناڵ، یوڤانتۆس، لیڤەرپوڵ گرنگییان بە ئاسینسیۆ داوە و لەگەڵ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کۆبوونەوەی داخراویان کردووە، بەڵام جەمسەرەکان هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردووە.

پەیوەندی نێوان ئەستێرەکەی “لارۆخا” و ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ دەدەن لە مێرکاتۆی 2022 گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، یاخود بە زیاتر لە 40 ملیۆن یورۆ بیفرۆشن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر نەڕوات.

مارکا نووسیویەتی، دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی هاوینە، ئاسینسیۆ لە مانگی ئاب دەگەڕێتەوە و بەر لەوەی پەیوەندی بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی سەرەتای وەرزی 2022/2023وە بکات، داهاتووی بە بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتن یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەتەوە دەدات

بابەتی دواتر

كۆمەڵی دادگەری: سەروەر نەبوونی یاسا و دەستڕاگەیشتن بە چەك هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكانی كوشتنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share