هەرێمی كوردستان.. 25 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

چوار هەزار و 275 پشكنین ئەنجامدراوە

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 435 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و 25 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردووەتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم دەڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 275 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 435 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە پارێزگای هەولێر بووە بە 144 حاڵەت شارەكانی دیكەش بەمجۆرەیە، (دهۆك 135، سلێمانی 125، گەرمیان 25، هەڵەبجە 3 و ڕاپەڕین 3).

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 324 توشبوو چاكبوونەتەوە و لەو ماوەیەشدا 25 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە 9 حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 94 هەزار و 856 كەسە كە لەو ژمارەیە 58 هەزار و 640 كەسیان چاكبوونەتەوە و 33 هەزار و 155 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان و ژمارەی مردوانیش بە نەخۆشییەكە گەیشتووەتە سێ هەزار و 61 كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بابەتی پێشتر

دەربارەی كێشەی موچەی فەرمانبەران چوار پەرلەمانتار ڕاگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ھاوخەباتی ژنە ئازاد و ئازاکان دەبم بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار بە خۆراک و تەندروستیی دەروونی، هەندێک خۆراکیان دەستنیشانکردووە کە “هۆرمۆنی بەختەوەری” زیاددەکەن کە لەڕووی زانستییەوە…
Total
0
Share