كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە هەرێم كشایەوە و دەڵێت: پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەبین

كۆمپانیای شلومبێرگەری ئەمریكی، كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كشایەوە، ‏نووسراوی فەرمیی دەركردووە و دەڵێت، “پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەبین”.

كۆمپانیا ئەمریكییەكە لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی كردووە دەڵێت، لە وەڵامی نامەیەكی كۆمپانیای نەوتی بەسڕەدا، بڕیاریداوە پابەندبێت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی ‏یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، بۆیە كشاوەتەوە.‏

كۆمپانیای شلومبێرگەر جەختدەكاتەوە كە ناچێتە هیچ كێبڕكێیەكی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان. هەموو هەوڵێكیش دەدات بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە گرێبەستەكانی لە كوردستان لە حاڵەتی بوونی گرێبەستی لەو جۆرەدا.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمپانیای شلومبێرگەر لە كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان كشایەوە و جگە لەو كۆمپانیایە، كۆمپانیای هالیبێرتۆن-ی ئەمریكیش بەهەمانشێوە ‏بڕیاریداوە لە هەرێمی كوردستان بكشێتەوە.‏

كشانەوەی كۆمپانیاكان دوای بڕیارەكانی دادگا فیدراڵی دێت كە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری ناوبرد و بەدوای ئەو بڕیارانەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق كۆمپانیا بیانییەكانی ناچاركرد مامەڵە لەگەڵ ئەو وەزارەتەدا بكەن.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ.. تایبەتمەندییەکانی iphon 14 و بەرهەمە نوێیەكانی ئەپڵ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

یونایتد، دی یۆنگ بە ماگوایەری ڕەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما…
Total
0
Share