یونایتد، دی یۆنگ بە ماگوایەری ڕەتکردووەتەوە

یانەی مانچستەر یونایتد پێشنیازێکی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی فرینکی دی یۆنگ بە هاری ماگوایەر ڕەت کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە پێشنیازیان کردووە، گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر بە هاری ماگوایەری بەرگریکاری ئینگلیزی مانچستەر یونایتد ئەنجام بدرێت، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ئەو پێشنیازەی ڕەت کردووەتەوە.

یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیی نیشانداوە بە بڕی 69 ملیۆن پاوەند مامەڵەی کڕینی یاریزانە هۆڵەندییەکە بکات، لە کاتێکدا نرخی ماگوایەر بە 80 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە.

“زە سەن” نووسیویەتی، ئێریک تین هاگی ڕاهینەری نوێی یونایتد هیواخوازە دی یۆنگ لە گەشتی هاوینەی یونایتد لە وڵاتانی تایلەند و ئوسترالیا ئامادە بێت، لە هەمان کاتیشدا چاوەڕوانی وەڵامی کریستیان ئێرکسنی دانیمارکی دەکات کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی برێنتفۆرد کۆتایی هاتووە.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە هەرێم كشایەوە و دەڵێت: پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەبین

بابەتی دواتر

24 وێستگە ئەمڕۆ بەنزینی 690 و 800 دیناری دابەشدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share