دوو برا لەکاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خۆڵەوە گیانیان لەدەستدا

 

لە قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک، دوو برا لەکاتێکدا بە شۆفڵ و گەڵابە کاریانکردووە، بەهۆی داڕمانی خۆڵەکەوە گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دوو برا لە کۆمەڵگای چڕەی قەزای شێخان بە شۆفڵ و گەڵابە کاریان کردووە، ئەو خۆڵەی کاریان تێداکردووە داڕماوە بەسەریاندا و کەوتوونەتە ژێر خۆڵەکەوە.

ئەو دوو برایە کە لەو ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ناویان (لوقمان ساڵح سلێمان)ی تەمەن 54 ساڵ و (عەلی ساڵح سلێمان)ی تەمەن 43 ساڵە.

دوای ئەوەی تەرمەکانیان لەژێر خۆڵەکە دەرهێنراوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە ئێوارەوە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

زانستییانە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share