ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڤیدیۆیەی لە هەندێك پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوكراوەتەوە و ئاماژەبەوە كراوە كە تانكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پیسە و ئاژەڵی مرداربووی تێدایە دوورە لە ڕاستییە و پەیوەندیی بە خەزان تانكیيەكانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی تێیدا هاتووە، ” هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە ئەو تانكییە دوور و نزیك پەیوەندی بە خەزان و تانكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە نییە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو 3بۆ 6 مانگێك تانكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەلایەن ستافێك لە ئەندازیار و كارمەندی هونەری پاكدەكرێنەوە و دەشۆرێن و بەردەوام بەدواداچوونيان بۆ دەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

ژنێك خەڵك فریودەدات و بە بیانووی تووشبوونی بە شێرپەنجە سەدان هەزار دۆلار كۆدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share