عەلی حەمەساڵح: داهات لەبەردەستە و پێویستە پێش جەژن مووچە دابەشبكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت لەبەردەستدا و بۆیە پێویستە پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكرێـت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پارەی پێویست بۆ مووچەی هەر مانگێك 620 ملیۆن دۆلارە و هاوپەیمانان 22 ملیۆن دۆلار دابیندەكەن و ڕاستەوخۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت.

ئاشكرایكرد، پارەی پێویست بۆ مووچە كە حكومەتی هەرێم دابینیدەكات 598 ملیار دۆلار و داهاتی نەوت بۆ مووچە بەكاردێت 500 ملیۆن دۆلار بەردەستە و داهاتی ناوخۆ نزیكەی 218 ملیۆن دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مووچە 98 ملیۆن دۆلارە دەبێت 42 ملیۆن دۆلار داهاتی سلێمانی بێت، 56 ملیۆن دۆلار داهاتی هەولێر و ئێستا بۆ مووچەی مانگی 6ی ئەمساڵ داهاتی پێویست لەبەردەستە و دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

كوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەكە بەرزدەكرێتەوە<br>نووسراو بۆ سامانە سروشتییەكان دەنێرێت

بابەتی دواتر

سەدر: جەنگی جیهانیی سێیەم بەڕێوەیە و نزا بۆ ئۆكرانیا بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share