كوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەكە بەرزدەكرێتەوە
نووسراو بۆ سامانە سروشتییەكان دەنێرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم هەوڵدەدات كوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەكە بەرزبكاتەوە و بڕیارە سبەینێ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە نووسراوێك بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرزبكرێتەوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئێستا ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن و 400 هەزار لیتر بەنزینی 800 دیناری بۆ پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین دابیندەكرێت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كار دەكات كوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەكە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرزبكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا چەند بڕیارێك لەبارەی بەنزینەوە دراون و بڕیار درا بە نووسراو بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرزبكرێتەوە كە خۆی لە زیادكردنی بڕی بەنزینی 800 دیناری و بەرزكردنەوەی كوالێتییەكە و هەرزانكردنی نرخەكەی دەبینێتەوە و بڕیارە سبەینێ دوو شەممە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە نووسراوەكە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بنێردرێت.

بابەتی پێشتر

منداڵێك بە 15 ملیۆن دینار فرۆشرا و فرۆشیارەكە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: داهات لەبەردەستە و پێویستە پێش جەژن مووچە دابەشبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share