ئیدارەی ڕاپەڕین بەڵێن بە خۆپیشاندانی ناحیەی بالیسان دەدات

ئیدارەی ڕاپەڕین لەبارەی گردبوونەوەی هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی بالیسان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت پێشتر بۆچاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی ئەو سنورە نوسراو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.

لە ڕونکردنەوەکەی ئیدارەی ڕاپەڕیندا هاتووە، ” ئێمە لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەپێی ئەو ئیمکانیاتەی لەبەردەستمان بوو، بەشێک لە ڕێگای نێوان سەرووچاوە و گونـدەکانی سنـوری خــۆشناوتی چاکـکراوە، بەڵام بــەمـەبەستی چاکترکردن و باشترکردنی ڕێگاوبانەکان هەر ئەم ســاڵ، لـەلایەن بـەڕێــوەبـەرایەتی پـاراسـتن و چــاککردنی ڕێگاوبانی ڕاپـەڕین دەرخــستەی پێـویست ئامـادەکراوە و ئاڕاســتەی وەزارەتی ئـاوەدانکـردنەوە کراوە، لـەوێـشەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، ” بەپێی بەدواداچوونەکەنیشمان ڕەزامەندی دراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگـاکە، بەهۆی بـوونی هەنـدێک کەم و کورتـیش لە دەرخــستەکە جارێـکیتر ئاڕاسـتەی وەزارەتـی ئاوەدانکردنەوە کراوەتەوە و بڕیارە سبەی بگاتەوە بە ئەنجوومەنی وەزیران.”

ئیدارەی ڕاپەڕین بەڵینداوە، ” له زووترین کاتدا چاککردنی ئەم ڕێگایە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە ئومـێدیشــمان وایە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هـەرێمی کوردسـتان بەپیر داخوازی و داواکاریەکانی ئەم سنورەوەبێن و ئێمەش لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەین بەهـەموو شێوەیەک بە پـیر داخوازیەکانیانەوە بچین و ئەوەی پێویست بێت و لەتوانادا هەبێت بۆیان جێبەجێ بکەین.”

ماوەی هەفتەیەکە خەڵکی ناحیەی بالیسان بۆداواکردنی خزمەتگوزارییەکانیان خۆپیشاندان دەکەن و یەک هەفتە لەسەر جادە ماونەتەوە و نەچوونەتەوە ماڵەوە.

ڕاپۆرتێکی هاوکارمان ئەیوب عەلی وەرتێ، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بالیسانەوە

بابەتی پێشتر

قسەی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ناردنی بەنزین بۆ هەرێم

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر: تاوانبارێكمان لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەكانماندا كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی گەرمیانیش دەوامی ڕاگرت

زانكۆی گەرمیان بڕیاری دا دەوامی سبەی لە زانكۆكە ڕابگرێت. ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و…
Total
0
Share