لەسەر لێپرسینەوەیەك كارمەندێكی سیكیوریتی لە سلێمانی كوژرا

قوربانییەكە

لەسەر لێپرسینەوە لە شۆفێرێكی تیژڕەو لەناو یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، كارمەندێكی سیكیوریتی لەلایەن شۆفێرەكەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شەوی ڕابردوو لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “دەروازە ستی” كارمەندێكی پڕۆژەكە لەلایەن شۆفێرێكەوە بە گولـلە كوژراوە.

پێشتر كارمەندەكە لەسەر تیژڕەوی لەناو پڕۆژەكەدا لێپرسینەوەی لە شۆفێرەكە كردووە و داوای لێكردووە پابەندی سنووری دیاریكراوی لێخوڕین بێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان دواتر شۆفێرەكە گەڕاوەتەوە و دوای دروستبوونی دەمەقاڵە، دوو فیشەكی بە كارمەندەكەوە ناوە كە ناوی (هەڤاڵ محەمەد کاکەخان)ە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە و تۆمەتباری ڕووداوەكەش هەڵهاتووە.

تۆڕی میدیایی ئێستا هەوڵی دا زانیاریی زیاتر لە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وەربگرێت، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی بەپێی سنووری گەڕەكەكان جیادەكاتەوە و داوادەكات هاوڵاتییان لەكاتی تۆماركردنی سیستمی غازی ماڵەكانیان روویان لێبكەن.…
Total
0
Share