دژهتیرۆری كوردستان زانیاری له بارهی هێرشەكەی سهر سهنگهرهكانی پێشمهرگه و سهربازگهی زێلكانی توركیا بڵاوكردهوه و دەڵێت، چوار مووشەك لە موسڵەوە ئاراستەكراون.
بەپێی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، “چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان کراون”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، مووشەكەكان لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری موسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی کە تێیدا “میلیشیاکان” باڵادەستن ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا كراون.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی دژەتیرۆر، “دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگە كەوتوونەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە”.