ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی وەتەنییە، هۆشداری دەدات لە “مەترسییەكی بكوژ” و داوای دەستوەردان لە حكومەتی عێراق دەكات.
لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئەیاد عەلاوی نووسیویەتی، “بە بیابانبوون و كەمبوونەوەی ئاو، زەنگی مەترسیی بكوژ لە عێراق لێدەدەن”.
سەرۆكی هاوپەیمانیی وەتەنییە دەڵێت، حكومەت دەبێت دەستبەجێ و جددییانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بكات لەڕێگەی دانانی پلان و دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستینە و بە پەلە، هەروەها دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان و توركیا و ئێراندا بكرێت.
عەلاوی هەرێمی كوردستان و توركیا و ئێران وەك وڵاتانی سەرچاوەی ئاوی عێراق ناودەبات و دەڵێت، “دانوستاندن لەگەڵیاندا بە ئامادەبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت و پشكی ئاوی عێراق-یان لەگەڵدا تاوتوێبكرێت”.