كازمی لە جەددەوە گەیشتە تاران

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە جەددەی پایتەختی ئابوريى سعودیەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

نوسینگەی سەرۆك وەزیران سەردانەكەی بە فەرمی ناوبرد و ئاشكرایكرد پاش كۆتاییهاتنی سەردانەكەی بووە بۆ سعودیە دوای ئەوەی لەكاتێكی درەنگی دوێنێ گەیشتە جەددە.

لە سعودیە مستەفا كازمی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشین كۆبووەوە و پەیوەندییەكان و دۆسیە هاوبەشەكان تاوتوێكران.

بەر لە جێهێشتنی ئەو وڵاتەش سەرۆك وەزیران و تیمی یاوەری ڕێوڕەسمی عومرەیان بەجێهێنا.

دەربارەی سەردانەكەی بۆ تاران، ئەمیر موسەوی دیپلۆماتكاری پێشووی ئێران لە تویتێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیران چەند دۆسیەیەكی گرنگی هەڵگرتووە، لەوانەش دۆسیەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ڕیاز، جگە لە چوار دۆسیەی دیكە.

دیپلۆماتكارەكە ناوەرۆكی ئەو دۆسیانەی دیكەی ئاشكرانەكرد.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر پێنج بڕیار لەبارەی بەنزینەوە درا

بابەتی دواتر

هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە 37 كیلۆ برنج دەخوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكرایە سەر شەزا

شەزا حەسون، كچە گۆرانیبێژی عێراقی سەردانی شوێنی تەقینەوەكانی پێنجشەممەی ڕابردووی بەغداد-ی كرد و ئەوەش كاردانەوەی توندی خەڵكی لێكەوتەوە.…
Total
0
Share