لوتكەی كۆمەڵەی حەوت لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

برسێتی، هەژاری، گۆڕانی ئاووهەوا و جەنگی ئۆكرانیا و لێكەوتەكانی ئەو دۆسیانەن كە لەسەر مێزی لوتكەی حەوت وڵاتە گەورەكەی جیهان لە ئەڵمانیا دەخرێنەڕوو.

بڕیارە ئەمڕۆ لە باشووری ویلایەتی باڤاریا لوتكەی G7 لە كۆشكی قەڵای ئیلماو بەڕێوەبچێت، تیایدا ئۆلاف شۆلتس میوانداری سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیرانی ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەریتانیا، كەنەدا، ژاپۆن، فەرەنسا و ئیتاڵیا دەكات.

قەڵاكە كە دەكەوێتە دۆڵێكەوە گەیشتن پێی ئەستەمە و ساڵی 2015 كۆبوونەوەیەكی لوتكەی هاوشێوەی تیا ئەنجامدرا، زیاتر لە 18 هەزار پۆلیس دیواربەندێكیان بە درێژایی 16 كیلۆمەتر دروستكردووە بۆ ڕێگری لە گەیشتنی هەر خۆپیشاندەرێك و نزیكبوونەوە لێی.

هەروەك سەركردەكان بە هێلیكۆپتەر لە فڕۆكەخانەی میونخ-ەوە بۆ قەڵاكە دەگوازرێنەوە و تێچووی پاراستنی لوتكەكە بە نزیكەی 180 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنێتدرێت.

جەنگ و ئاووهەوا
دژیەكییەكی ڕوون هەیە لەنێوان قەشەنگی شوێنەكە و پرسە گەرمەكانی لوتكەكەدا. دروشمی لوتكە كە بریتییە لە “بەرەوپێشچوون لەپێناو جیهانێكی دادپەروەردا” پرسە گرنگەكانی بریتین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا، برسێتی و هەژاری لە جیهاندا، بەڵام جەنگی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا و لێكەوتەكانی باڵی بەسەردادەكێشێت.

بەهۆی ئەوەی وڵاتی میوانداری لوتكەكەیە، ئەڵمانیا دەیەوێت ڕۆڵێكی گرنگ بگێرێت، ڕاوێژكاریش دەیەوێت وێنای وڵاتەكەی ڕاستبكاتەوە، پاش ئەو ڕەخنانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی بووەوە لەڕووی دواكەوتنی لە پاڵپشتیكردن و پێدانی چەكی ئەڵمانی بە ئۆكرانیا.

هەژاری و برسێتی
بارەكانی دانەوێڵە لە ئۆكرانیا و ڕوسیاوە بەهۆی جەنگ ڕاوەستاون، نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لە خراپترین كارەساتی برسێتی بەدرێژایی چەندین دەیەی ڕابردوو، لە بەشی خوارەوەی گۆی زەویدا هێشتا هەندێك لە وڵاتان لە ململانێی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنادان، ئۆلاف شۆلتس دەڵێت، “ئەگەر نەتوانین هاریكاری ئەو وڵاتانە بكەین، هێزەكانی دیكەی وەك ڕوسیا و چین هەلەكە دەقۆزنەوە”.

لە ڕۆژی دووەمی لوتكەكەدا چوار وڵاتی هاوبەش بەشداردەبن، ئیندۆنیسیا و هندستان كە سەرۆكایەتی كۆمەڵەی بیستی گرنگترین وڵاتانی تازەگەشەكردوو دەكەن، سەنیگال وەك سەرۆكی یەكێتیی ئەفریقا، ئەرجەنتین وەك سەرۆكی كۆبەندی وڵاتانی ئەمریكای لاتین و دەریای كاریبی و باشووری ئەفریقا.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: هیچ گۆرانکارییەک لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕووینەداوە

بابەتی دواتر

لە شەش مانگدا لە سلێمانی و هەڵەبجە 255 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 83…
Total
0
Share