تەندروستیی جیهانی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی X لەسەر کات وەستاوە

بەڕێوەبەریی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پرسی ڤایرۆسی X لەوەدا نەماوە بڵێین بڵاودەبێتەوە، بەڵكو لەسەر کات وەستاوە.

تیدۆرس گیبریسیۆس بەڕێوەبەریی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ڤایرۆسی X زۆر لە کۆرۆنا بکوژتر و مەترسیدارترە، کار لەوەدا نەماوە بپرسین لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە یان نا؟ بەڵکو بڵاوبوونەوەی تەنها لەسەر کات وەستاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە ئێمە وانەمان لە رابردوو وەرنەگرت، لە راستیدا جیهان ئامادەنییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
داوایشیکرد، وڵاتانی جیهان پەیماننامەیەک واژۆ بکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە لە داهاتوودا و دروستکردنی ڤاکسین.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی دەرکردنی کارتی بایۆمەتری درێژکردەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share