ڕوسیا: ئۆكرانیا لە ناوەڕۆكی دانوستاندنەكانی توركیا پاشگەزبووەتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئۆكرانیا لە ناوەڕۆكی دانوستاندنەكانی توركیا پاشگەزبووەتەوە و ڕەشنووسێكی تری دانوستاندنی ئامادەكردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێكدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، حكومەتی ئۆكرانیای تۆمەتباركرد بە كشانەوە لە بەندەكانی ڕەشنووسی دانوستاندنی ئیستانبوڵ كە كۆتایی مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

لە دانوستاندنەكەی توركیادا، ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕایانگەیاند كە گەیشتوون بە زۆر خاڵی هاوبەش، لەوانە دوورخستنەوەی هەرێمی كریمیا لە هەژموونی خۆرئاوا و كاروبارە ئەمنییەكانی، هەروەها دەستبەرداربوونی ئۆكرانیا لە هەوڵەكانی بوون بە ئەندام لە ناتۆ.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی، بەهۆی ئەو خاڵانەوە ڕوسیا لە هەردوو بەرەی شەڕی كیێڤ و چێرنیگۆڤ پێشڕەویی ڕاگرتووە و پرۆسە سەربازییەكەی خاوكردووەتەوە، بەڵام ئێستا ئۆكرانیا باس لە ڕەشنووسێكی دانوستاندن دەكات كە جیاوازە لەوەی ئیستانبوڵ و دەڵێت، ئۆكرانیا دەتوانێت لە كریمیا مانۆڕ و مەشقی سەربازی بكات بەبێ ئەوەی باسی ناوی ڕوسیا و وەرگرتنی ڕەزامەندیی مۆسكۆ بكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشووتری دارایی عێراق ئازاددەكرێت

بابەتی دواتر

فیفا لەبارەی زیادکردنی کاتی یارییەکانی مۆندیال ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share