وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن

وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن.

هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە جەختیكردەوە ئۆپێك پڵەس كە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك و وڵاتانی نا ئەندام لە ئۆپێك لەخۆدەگرێت، بە سەرۆكایەتیی رووسیا، ڕێككەوتوون لەسەر بەرهەمهێنانی 40.46 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە دەستپێدەكات تا كۆتایی هەمان ساڵ.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئۆپێك پڵەس بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ساڵی 2024 بە ڕێژەی 1.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كەمكردووەتەوە وعێراقیش كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بە بڕی 211 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی 2024 درێژدەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هێشتا گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە پووچەڵ نەبووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پووچەڵ نەبووەتەوە، لە هەوڵی…
Total
0
Share