کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت،  لەگەڵ بوونى  توزێکى سووک، هەروەها لە ئێوارەدا خۆڵبارین لە گەرمیان و کەرکوک زیاتر دەبێت.

سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت . ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەسەر هەندێ ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ئیکسۆن مۆبیل: ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەژموونی تەواوەتی دەسەپێنێت.. داهاتووی نەوت چی دەبێت؟

بابەتی دواتر

داهاتووی ڕۆناڵدۆ بە چی دەگات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share