ئیکسۆن مۆبیل: ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەژموونی تەواوەتی دەسەپێنێت.. داهاتووی نەوت چی دەبێت؟

گەورە کۆمپانیای ئەمریکیی بواری نەوت ئیکسۆن مۆبیل دەڵێت، داهاتووی جیهان پشت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەبەستێت.

کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل پێشبینیی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2040دا هەموو ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە دەکڕدرێت، ئۆتۆمبێلی کارەبایی بێت.

دارین ودز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەوە لەکاتێکدا تەنها 9%ی کۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە جیهاندا فرۆشراون ئۆتۆمبێلی کارەبایی بوون.

ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکە هەڵسەنگاندنی بۆ کاریگەریی ئەو گۆرانکارییە لەسەر کڕین و فرۆشتنی بەنزین لە بازاڕەکانی جیهاندا کردووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەکە وزەی خاوێن دەبێتە شوێنگرەوەی سەرەکیی بەنزین لە کارپێکردنی ئۆتۆمبێلدا.

ئیکسۆن مۆبیل کە گەورەترین کۆمپانیای بواری نەوتە، لە پێگەی سەرەکیی خۆی شانازی بەوەوە دەکات، کە گەورەترین کۆمپانیای بەبازاڕکردنی بەرهەمە پترۆڵییەکانە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت، وزەی خاوێن جێگەی وزە قورسەکان دەگرێتەوە، جیهان پشتدەبەستێت بە بەکارهێنانی وزە خاوێنەکان، بۆیە دەکرێت هاوشانی وزە پترۆڵییەکان هەوڵی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێنیش بدەین، هەروەها کۆمپانیاکە دەیەوێت کەرەستە پلاستیکییەکان وەک یەکێک لە ماددە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن بۆ ئۆتۆمبێل بەکاربهێنێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنی ئیکسۆن مۆبیل، لە ساڵی 2040دا پێداویستیی جیهان بە نەوت یەکسان دەبێت بەو بڕە نەوتەی جیهان لە ساڵانی 2013 و 2014دا پێویستیی بووە، ئەوەش دابەزینێکی یەکجار بەرچاوی بەکاربردنی نەوتە لە جیهاندا.

 

بابەتی پێشتر

حزبوڵا ناسنامەی هێرشكارانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share