ڤیدیۆ.. چوار تەقینەوە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چوار تەقینەوە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای هەژاند، تەقینەوەکان پێگە سەربازیی و گەنجینەکانی چەک و تەقەمەنیی ئۆکرانیای کردووەتە ئامانج، لە هەمان کاتدا کیێڤ بەردەوام داوای پاڵپشتیی زیاتری وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوار تەقینەوە لە کیێڤ ڕوویانداوە، یەکێک لە تەقینەوەکان لە ناوچەی نیشتەجێبوون بووە لە ناوەندی شارەکەدا و بووەتەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری ئەو بەرپرسە ئۆکرانییەوە بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانەوە نییە.

دوێنێ شەممە کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەبات و کۆبوونەوەکەی بە “ئیلهام بەخش” ناوبردووە.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاشکرایکرد، هێزەکانی لۆگانسک هەردوو شاری سفیرۆدۆنترک و پۆرۆفکسۆییان کۆنترۆڵکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
زیاتر ببینە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەبێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت. پیت…
Total
0
Share