به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لەم مووشەکبارانە”.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، “بەتوندیی ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم، ئەمە چەندەمین جارە هێرشی تیرۆرستانەی دەکرێتەسەر”.
دەشڵێت، “پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگری‌کردن لەم مووشەکبارانە”.
دزەیی ئەوەشی نووسیووە، “حکومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی کرێکارەکان و خەڵکی ناوچەکە”.