هەڵوێستی سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر

سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكانی سەر كێڵگەی غازیی كۆرمۆر هاتەدەنگ و دەڵێت، زیان بە ئابوریی نیشتمانی دەگەیەنێت.

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “دەستدرێژییەكانی سەر کێڵگەی غازیی كۆرمۆر و كێڵگەكانی ناوچەکانی دیکە، سەقامگیریی وڵات دەكەنە ئامانج و زیان بە ئابوریی نیشتمانی دەگەیەنێت”.

دەشڵێت، “هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لەوەی بە توندی لە دژی ئەم هەوڵە تاوانکارییە دڕندانە بوەستین و پێویستە پشتیوانیی هێزەئەمنییەكان بكەین و هەموو هێزە نیشتمانییەکانیش یەکبگرن بۆ پتەوكردنی بنەماكانی دەوڵەت”.

ئەوەش لەكاتێدایە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو پێنج مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازیی كۆرمۆر كراوە.

بابەتی پێشتر

خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

بابەتی دواتر

ڕێگری له‌ وه‌زیرە توركمانەكەی حكومه‌تی هه‌رێم كرا بچێتە كەركوكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share