عێراق و سعودیە ڕێککەوتنێکیان بۆ دابینکردنی کارەبا واژووکرد

عێراق و سعودیە ڕێککەوتنێکیان واژووکرد، سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا بە تێچوویەکی کەم، بەپێی ڕێککەوتنەکە کارەبای باشووری عێراق پەیوەست دەکرێت بە تۆڕی کارەبای کەنداوەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنەکە لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزەی سعودیە، هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی تۆڕی کەنداو واژووکراوە.

بەپێی ڕێککەوتنی یەکەم هۆکاری زیاتر بۆ دابینکردنی کارەبای عێراق دەستەبەردەکرێت لەناو تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا، بەتایبەت لەم وەرزەدا کە خواست لەسەر کارەبا بەرزە.

ڕێککەوتنی دووەم، دابینکردنی کارەبایە بۆ عێراق لەلایەن سعودیەوە، هەروەها عێراق ببێتە ناوەندێک بۆ گواستنەوەی وزە لەنێوان کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا، بۆ ئەومەبەستەش ڕێککەوتن لەنێوان وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی سعودیە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share