كۆلێجێكی زانكۆی گەرمیان لە رێكخراوێكی جیهانیدا تۆماركرا

كۆلێجی پزیشكیی زانكۆی گەرمیان بە فەرمی لە رێكخراوی كۆلێجە پزیشكییەكانی زانكۆكانی جیهان-دا تۆماركرا.

وەزاڕەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویكردەوە، بە تۆماركردنەكەی، کارئاسانى بۆ دەرچووانى كۆلێجەكە دەکرێت درێژە بە خوێندن بدەن و بەشدارى لە پرۆگرامەکانى راهێنان لە زانکۆکانى جیهاندا بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەنگاوەكە بە “دەستكەوتی زانستی” ناودەبات و هیواشدەخوازێت ببێتە سەرەتایەك بۆ ئەوەی كۆلێجەكە لە سەرجەم رێکخراو و دامەزراوەکانى دیکەى جیهان تۆماربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێکی لەکاتی بریندارکردنی کەسێکدا دەستگیرکرد

ئاسایشی دەربەندیخان ڕایگەیاند، کەسێکیان لەناوبازاڕی شارەکەدا دەستگیرکردووە، کە تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریکردووە. ئاسایشی دەربەندیخان بە تۆڕی…
Total
0
Share