دانیشتووانی ئیمارات هەستیان پێكرد.. بومەلەرزەیەكی بەهێز ئێرانی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز ئاوەكانی كەنداوی لە باشووری ئێران هەژاند، هێشتا زانیاری لەبارەی زیانەكانیەوە نییە، بەڵام بەهۆی بەهێزییەكەیەوە بەشێك لە دانیشتووانی وڵاتی ئیمارات-ی هاوسێی هەستیانپێكرد.

تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەكە 5.6 پلە بووە بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان بەندەری شاراك و دورگەی كیش لە قوڵایی 22 كیلۆمەتر ڕوویداوە.

بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەندیش گوڕەكەی 5.7 پلە بووە و باشووری ئێران-ی گرتووەتەوە و لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتری ژێر زەویدا بووە.

بەرپرسان بە تەلەفزیۆنەكەیان ڕاگەیاندووە هەمان ناوچە نزیكەی 100 بومەلەرزەی لە 10 ڕۆژی ڕابردوو تیا ڕوویداوە.

چوارشەممەی ڕابردووش بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە ئەفغانستان-ی هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 600ی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شەهیدان مووچەی زیاتر لە 13 هەزار بەخێوکەری بڕی

بابەتی دواتر

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share