بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەر لە 16ی ئەم مانگە نرخی یەك كیلۆ ماسی لە بازارەدا گەیشتە 11 هەزار دینار و ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئێستا یەك كيلۆ ماسی بە 9 هەزار دینارە و هەر كیلۆیەك دوو هەزار دینار دابەزیوە.
ئاشكرایكرد، ماددە خۆراكییەكانی كە دەدرێتە ماسی”ئالیك” نرخەكەیان گرانبووە و وتیشی، ” نرخی ماسی وەكو پێشتری لێنایەتەوە و ساڵی ڕابردوو ئەم كاتانە نرخی یەك كیلۆ ماسی 4 هەزار دیناربووە”.