كەشناسیی سلێمانی: لەرینەوەكەی شەوی ڕابردوو بومەلەرزە بووە

كەشناسیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو لەرینەوەیەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی ڕوویدا بەهۆی بومەلەرزەوە بووە كە ناوەندەكەی لە ناوچەی سیتەك بوو.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 1:57ی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.2 پلەی ڕێختەر لە ناوچەی سیتەك لە سلێمانی ڕوویداوە.

وتیشی، بومەلەرزەكە لە قوڵایی 15 كیلۆمەتر بووە و لەلایەن دانیشتووانی سلێمانی و ناوچە نزیكەكانی دەوروبەری هەستیپێكراوە.

“ئەمساڵ و ساڵی پار چەند جارێك بومەلەرزە لە هێڵی چەمچەماڵ و بازیان ڕوویداوە، ئەوەی ئەمشەویش درێژكراوەی ئەو درزانەیە كە دەگاتە ناوچەی سیتەك و شاخی ئەزمەر” وەك ئەوەی ئاسۆ كەمال ڕوونیكردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتژمێر 8:05 خولەكی بەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر لە قەسری شیرین ڕوویداوە و لە خانەقین و چەند ناوچەیەكی دیكە هەستیپێكراوە.

بوومەلەرزەكەی سلێمانی بە ماوەیەكی كەم پاش هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر بوو، بۆیە بەشێك لە هاوڵاتییان گومانی ئەوەیان دەكرد لەرینەوەكە بەهۆی هێرشێكی هاوشێوەوە بووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازیی گەورانی سلێمانی کرد. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share