دەستەی وەبەرهێنان بڵاویكردووەتەوە، بەھۆی داواكارییەكی زۆری هاوڵاتییانەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو كار لەسەر فراوانكردن و خێراكردنی سیستمی پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون كران و لە ئێستادا سیستمەكە كاراكراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم تێیدا هاتووە، لە ئێستادا سیستمی پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجێبوون كاراكراوەتەوە و فۆڕمی كرێنشینان فراوان و خێراتر كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە 17ی ئەم مانگەوە تاوەكو ئەمڕۆ پێنجشەممە 64 هەزار و 546 كەس ناویان تۆماركردووە.