(ڤیدیۆ) شیفێڵد و ئێڤەرتۆن، مانچستەر سیتیان گەڕاندەوە لوتکەی پریمەرلیگ

دۆڕاندنی مانچستەر یونایتد، لوتکەی پریمەرلیگی بەخشییە مانچستەر سیتی

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاری هەفتەی 20ی پریمەرلیگی بەرانبەر شیفێڵد یونایتد ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد.

مان یونایتد لە ئۆڵترافۆرد ستادیەم میوانداری شیفێڵد یونایتدی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤلز” لە خولەکی 64 لەلایەن هاری ماگوایەر، دوو گۆڵەکەی شیفێڵد لە خولەکەکانی 23 و 74 لەلایەن کین بریان و ئۆلیڤەر بورکیەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئێڤەرتۆن لە گودیسۆن پارک میوانداری لیستەر سیتی کرد و ئەم یارییەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی لیستەر لە خولەکی 67 لەلایەن یوری تیلیمانس و گۆڵەکەی ماگپایس لە خولەکی 30 لەلایەن جەیمس ڕۆدریگێزەوە تۆمارکران

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مان یونایتد لە سنوری 40 خاڵ و لە پلەی دووەمدا خۆی گرتەوە، یانەی لیستەر سیتیش بە 39 خاڵەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزی و یانەی مانچستەر سیتی بە 41 خاڵەوە بۆ لوتکەی خولی نایابی ئینگلیزی هەڵکشا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share