لە بەرژەوەندیی خانەنشینان بڕیاردەدرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینان بە شێوەی ئەلیكترۆنی و بە ئەزموونی و جەختیشدەكاتەوە، “لە ساڵی نوێیەوە دەبێت سەرجەم مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی بێت”، هاوكات وردەكاریی شێوازی پێدانی مووچە بە خانەنشینان لە ڕێگای سیستمی بانكییەوە ئاشكرادەكات.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا دەستكراوە بە ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینان بە شێوەی ئەلیكترۆنی كە بە شێوەی ئەزموونی كاری پێدەكرێت و لەسەری ساڵی نوێوە هەموو مامەڵەیەكی خانەنشینان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەبێت ڕاییبكرێت.

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، پێدانی مووچە لە ڕێگای بانكەوە دەبێت بانكەكان پێكەوە ببەسترێنەوە و كارتی بانكی بۆ خانەنشینان دروستبكرێت و هەر خانەنشینێك ئەو كارتەی هەبوو دەتوانێت لە هەر بانكێك بیەوێت مووچەكەی وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بلباوی برده‌وه‌

بابەتی دواتر

لە پێنج مانگدا لە یەک نەخۆشخانەی هەولێر 61 گیانلەدەستدان بە ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share