گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشنیارکراوە چیای گۆیژە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری

شاخی گۆیژە

گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “چیای گۆیژە ناکرێت بە  پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو پێشنیارکراوە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگاداربکەینەوە، کە چیای گۆیژە ناکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون”.

باس لە ئەوەش دەکات، “بە پێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ، لە ساڵانی رابردوو لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاریی چیای گۆیژە کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکیی گەشتیاری مۆدێرن و  هەمەجۆر لەخۆبگرێت”.

گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە نەخشەکە پێشنیارکراوە و نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ پەسەندکردنی “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share