هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكیی گەریلادا 10 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا دژ بە هێزەكانی سوپای توركیا لە ئاڤاشین 10 سەرباز كوژراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بەشێكی زۆری كوژراوەكان دوێنێ 21ی حوزەیران بووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەلایەن هێزەكانی توركیاوە تونێلەكانی شەڕ بە تەقەمەنی و چەكی كیمیایی بۆردومانكراون.

هاوكات چەند جارێك بە كاتیۆشا و هێلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕ هێرش بۆسەر پێگەكانی گەریلا كراون، وەك ئەوەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاویكردووتەوە.

بابەتی پێشتر

مووشەكێك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەمال كەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: تائێستا هیچ كەسێكمان بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share