قوباد تاڵەبانی بۆ بازرگانان: كێبڕكێ دەستەبەردەكەین و دەستوەردان بنبڕدەكەین

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و ڕایگە‌یاند، لەمەودوا بازاڕ ئازادتر دە‌بێت و كێبڕكێی تە‌ندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەردە‌كە‌ین.

لە کۆبوونەوەکە كە ‌ ئە‌مڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، باسی لە گرنگی كە‌رتی تایبە‌ت كرد و ڕایگەیاند، حكومە‌ت كارئاسانی دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی كە‌رتی تایبە‌ت بە‌ھێزتر بێت و ھاوكاربێت لە‌گە‌ڵ كە‌رتی گشتی لە‌ ڕە‌خساندنی ھە‌لی كار و بوژاندنە‌وە‌ی ژێرخانی ئابوری.

باسی لەوەشكرد، “چیتر ھیچ كە‌س و لایە‌نێك بۆی نییە دە‌ستوەردان بکات لە كاروباری بازرگانی و بازار قۆرخ بكات، ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا ‌ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانە‌ و دەبێت خۆیان لە سیاسەت و ھە‌ر بابە‌تێكی تر بە دوور بگرن.”

لە‌بە‌شێكی تری قسە‌كانیدا قوباد تاڵە‌بانی ڕوونیشیكردەوە، دە‌بێت فە‌رمانگە‌كانی حكومە‌ت كارئاسانی بكە‌ن لە‌پێناو ڕاییكردنی كاروباری بازرگانان، ئەوانیش وەك حكومەت بازاڕ ئازادتر دە‌كە‌ن و كێبڕكێیە‌كی تە‌ندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان دەستەبەردە‌كە‌ن.

ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتین كرد و پلانی حكومە‌تی بۆ نە‌ھێشتنی ڕۆتین لە‌ڕاییكردنی كاروباری بازرگانان و ھاوڵاتیان بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی ڕوونکردەوە و وتیشی دە‌سە‌ڵاتە‌كان شۆڕدە‌كرێتە‌وە‌ بۆ پارێزگا و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تییە‌كان بۆ ئە‌وە‌ی ڕۆتین كە‌مبكرێتە‌وە‌ و باشتر خزمە‌تی ھاوڵاتیان بكرێت.

لای خۆشیانەوە بازرگانان باسیان لە‌ گرفت و لە‌مپە‌رە‌كانی كاركردنی خۆیان كرد و جێگری سە‌رۆك وە‌زیران دڵنیایی كردنەوە‌ كە‌ ئیتر ڕێگرییان لێناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی نەسر. لەدیدارەكەدا كە رەفعەت…
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share