چێوەی هەماهەنگی: تائێستا هیچ كەسێكمان بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كاندید نەكردووە

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ كەسێك بۆ شوێنەكەی حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نێو چێوەی هەماهەنگی كاندید نەكراوە.

عاهید هیلالی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایگەیاند، هێزەكانی نێو چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان تا ئەم ساتە وەختە هیچ گفتوگۆیەكیان لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەكردووە و كەس بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكراوە.

پێشتر حاكم زاملی، لە ڕەوتی سەدر پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وەرگرتبوو، دوای ئەوەی ڕەوتی سەدر بڕیاریدا لە پڕۆسەی سیاسی بكشێتەوە حاكم زاملی پابەندی بڕیاری ڕەوتەكەی بووە و دەستیلەكاركێشایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان…
Total
0
Share