مووشەكێك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەمال كەوتەخوارەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی قادركەرەم ڕایگەیاند، لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ مووشەكێك كەوتووەتەخوارەوە و تائێستا ئاراستەی مووشەكەكە نادیارە.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادركەرەم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا مووشەكێك لە نزیك كێڵگەی غازی كۆرمۆر كەوتووەتەخوارەوە کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نادیارن و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی ملازم عومەری كرد

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share