ڕای دێمبلی بەرامبەر بەرشلۆنە گۆڕاوە

دێمبلی ئامادەیە لە یانەی بەرشلۆنە بمێنێتەوە گەر ئیدارەی یانە ئیسپانییەكە پاداشتێكی پێبدات.

بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبلی لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان ئامادەن سازش لەسەر هەندێ لە داواكارییەكانیان بكەن لە پێناو مانەوە لە بەرشلۆنەدا.

وتیشی: “دێمبلی دڵخۆش دەردەكەوێت ، بەڵام دەیەوێت ڕێز لە تواناكانی بگیرێت.”

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، بەڕێوەبەری كارەكانی عوسمان دێمبلی دەیەوێت لەپای مانەوەی یاریزانە فەڕەنسییەكەدا، بڕە پارەیەك وەك پاداشت وەربگرن.

دێمبلی لە سەرەتای  وەرز نەگەیشتە ڕێكەوتن لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنە بۆ مانەوە و داوای موچەی زۆری دەكرد و ئەوەش ئیدارەی بەرشلۆنەی ناچار كرد ڕێگەی پێبدەن كۆتایی وەرز بەخۆڕایی بڕوات.

بابەتی پێشتر

خراپترین بڵاوبوونەوەیەتی لە 2015وە.. ئەنفلۆنزای باڵندە لە 30 ویلایەتی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند لەسەر چوونی هالاند بۆ مانچستەر سیتی هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share