جی پی تی چات پەرەی پێدراوە بۆ راوێژپێکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشی

بە کارامەییەکی هاوشێوەی مرۆڤ،ChatGBT  جارێکی دیکە تەحەدایەکی گەورە دەکات و دەتوانێت راوێژ لەگەڵ نەخۆشدا بکات و نەخۆشییەکەی بە وردییەکی تەواو دەستنیشان بکات.

کۆمپانیایOpenAI  لەم دواییانەدا نوێترین وەشانی خۆی لە داهێنانەکانی زیرەکیی دەستکرد بەناوی GPT-4 ئاشکراکرد، کە بۆتێکی گفتوگۆ و درووستکردنی ناوەڕۆکە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە پەرەپێدانی نهێنیدا بووە.

وەسفکردنی وێنەکان بە وشە نوێترین سوپرایزە لەلایەن کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە، رۆژنامە و ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بە شۆڕشیک لە توانای زیرەکیی دەستکرددا ناوی دەبەن، لە کاتێکدا هەندێک هۆشدارییان دا لەوەی کە رەنگە گۆڕانکارییەکی گەورەی دیکە لە ستانداردە ئەخلاقییەکان پێکبهێنێت، چونکە دەست دەخاتە سەر هەموو لایەنەکانی ژیان.

بە توانای وەڵامدانەوەی شیکاری وێنە جگە لە دەق، GPT-4 دەبێتە هاوڕێیەکی نوێ کە دەتوانێت لەگەڵت بێت لە هەموو وردەکارییەکانی ژیاندا، هەرچەندە ئاسان یان قورس بێت، لە ئەنجامدانی کارەوە تا چارەسەرکردنی کێشە کەسییە تایبەتییەکان.

ئەو کۆمپانیایە کە دیزاینی OpenAI ی کردووە پشتڕاستیکردەوە کە ئەم وەشانە نوێیە دەتوانێت نەخۆشییەکان دەستنیشانبکات، بەرنامە بنووسێت، یاریی شەترەنج بکات، بابەتەکانی نووسەران بخوێنێتەوە و زۆر شتی تر.

بۆ نموونە ئەگەر وێنەی ناوەڕۆکی سەلاجەکەت پێ بدەیت و لێی بپرسیت کە دەتوانیت چی دروست بکەیت، GPT-4 هەوڵدەدات رەچەتەی دروستکردنی خواردنێکت پێبدات کە ئەو پێکهاتانەی ناو وێنەکە دەتوانرێت لێی دروستبکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمینداری پێشمەرگە: پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ 37 ساڵ پێش ئێستا

بابەتی دواتر

دوای ئیبراهیمۆڤیچ، کریستیانۆ-ش دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share