ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئەفغانستانەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 950 کەس بەرزبووەوە.
ئیدارەی کارەساتەکانی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، تائێستا 950 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 600 کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند، بوومەلەرزەکە لەلایەن 119 ملیۆن کەسەوە لە هەریەکە لە ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان هەستیپێکراوە.