دژەتیرۆری كوردستان وردەكاریی هێرشە مووشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر شێخان و باشیكی ئاشكراكرد.
بە پێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو، دوو مووشەک لە لایەن “میلیشیا” لە یاسا بەدەرەکانەوە لە ناوچەی بازوا لەنێوان گوندی کانینی و باشیکەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری ناوەران کران.
باسی لەوەشكردووە، یەکێک لە مووشەکەکان لە بەرزاییەکانی چیای سمریتێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، هاوکات مووشەکی دووەمیش بەرلەوەی بگاتە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە گوندی تیسخراب – باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کەوتووتەوە خوارەوە.