لە هەولێر لافاو دروستبووە و چەند ئۆتۆمبێلێک ژێرئاو کەوتوون

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیای ئێستا، لە هەولێر لافاو دروستبووە، بەهۆیەوە لە چەند شەقامێکی سەرەکیی شارەکە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و لە نزیک پردی سەیداوەی هەولێریش، چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان ژێرئاو کەوتوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەکرد، ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقامەکانی 100 مەتری و 60 مەتریی شارەکە دروستبووە بەهۆی لافاوەوە.

لەلایەکی دیکشەوە، لە نزیک پردی سەیداوە چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان بە تەواویی ژێرئاو کەوتوون.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەندین جار هۆشداری لەبارەی لافاوەوە دراوە و پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیی پێویستدان و رێگری لە دروستبوونی لافاو کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە  

زیاد جەبار، رایگەیاند، یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك لەبارەی ئازاردانی ئاژەڵان: پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە ناو سروشتی خۆیان

ڕێكخراوێكی بواری ژینگە ناڕەزایی لەبارەی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵ لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە نیشاندەدات و دەڵێت،…
Total
0
Share