كۆمپانیای سۆمۆ: تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت لە 115 دۆلاردا دەمێنێتەوە

كۆمپانیای سۆمۆ پێشبینی دەكات نرخی نەوت تا كۆتایی ئەمساڵ لە 115 دۆلار بە جێگیری بمێنێـەوە.

محەمەد سەعدون، بەرێوەبەری كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ نرخی نەوت بەپێی ئەو نرخە دەكەین كە لە بازارەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت و ئامانجی خۆشمان پێكاوە و داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار.

ئاشكرایكرد، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە 115 دۆلار بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری یەكێتیی ئەوروپا لەسەر نەوتی ڕوسیا كاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا دەبێت بەجۆرێك كە تاكۆتایی ساڵی داهاتوو نرخی نەوت لە بەرزیدا دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

كرێكارێكی پاككەرەوەی هۆتێل دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا

بابەتی دواتر

نرخی مریشك هەرزانبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە مەسیحییەكان چۆڵدەكرێت

مانگانە 20 خێزانی مەسیحی عێراق بەجێدەهێڵن و لویس ساكۆ دەڵێت، “پێشێلكاریی بەرامبەر بە مەسیحییەكان دەكرێت و پەراوێزدەخرێن”. لویس…
زیاتر ببینە

دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی

ئیسحان شەمران راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رۆژنامەی(العربی الجدید)ی قەتەری راگەیاندووە، “چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر كە بەهای دۆلار…
Total
0
Share