كرێكارێكی پاككەرەوەی هۆتێل دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا

ڕاشیل كیكی

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی فەرەنسا كرێكارێكی بواری پاككردنەوە دەنگی پێویستی بۆ مسۆگەركردنی كورسییەكی پەرلەمان بەدەستهێناوە.

ڕاشیل كیكی دەبێتە یەكەم كرێكاری پاككەرەوە ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بەسەر ڕۆكسانا ماراسینیانۆ-ی وەزیری پێشووی وەرزشی فەرەنسا سەركەوت كە پێكەوە لە هەمان بازنەی هەڵبژاردندا بوون لە ڕۆژهەڵاتی پاریس.

كیكی بە سەرۆكایەتیكردنی یەكێك لە درێژترین مانگرتنەكانی كەرتی هۆتێل لە مێژووی فەرەنسا ناسرا، سەركەوتووش بوو لە باشكردنی دۆخی كار و مووچەیەكی باشتر بۆ كرێكاران.

كیكی-ی فەرەنسیی بەڕەگەز ئیڤواری بووە سوپرایسی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكە و لەژێر سایەی هاوپەیمانیی چەپی جۆن لۆك میلانشۆن كورسییەكەی بەدەستهێنا.

كیكی دایكی پێنج منداڵە، تەمەنی 47 ساڵە و لە 12 ساڵییەوە بەرپرسیارێتی براكانی گرتووەتە ئەستۆ دوای مردنی دایكی. لە تەمەنی 26 ساڵیدا گەیشتووەتە فەرەنسا.

لەو ماوەیەدا چەندین ئەركی ئەنجامداوە، لەوانەش كاری جوانكاری خانمان، پاككەرەوەی ژووری هۆتیڵ و بەخێوكار. ساڵی 2015 ڕەگەزنامەی فەرەنسای بەدەستهێناوە.

“دەمەوێت ببمە دەنگی ئەوانەی دەنگیان نییە” بەو جۆرە كیكی خواست و ویستەكانی خۆی نیشاندا و دوای سەركەوتنیشی وتی، “باوەڕموایە سەركەوتنم متمانە دەدات كرێكارانی دیكە، كرێكار و پاككەرەوەی ماڵان، پێویستە خۆیان بە كەم نەزانن”.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە دەریاچەی دوكان خنكا

بابەتی دواتر

كۆمپانیای سۆمۆ: تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت لە 115 دۆلاردا دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share