ڕێکخراوێکی ژنان: زۆرترین خۆکوشتن و کوشتنی ژنان لەمساڵدا لە هەولێر بووە

 

ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوشتن، خۆکوشتن و سوتانی ژنانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە زۆرترین ڕێژەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتی کوشت، خۆکوشتن و سوتانی ژنان لە هەولێر 26 حاڵەت بووە، لە سلێمانی 17 حاڵەت، لە دهۆک 25 حاڵەت تۆمارکراون.

هەروەها لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان حەوت حاڵەت، لە ڕاپەڕین سێ حاڵەت و لە سۆرانیش یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

کۆی گشتیی حاڵەتەکان بەمجۆرەیە بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، 29 حاڵەتی خۆسوتان، 31 حاڵەتی خۆکوشتن و 22 حاڵەتی  کوشتن لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی ناوی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە داوایان…
Total
0
Share