رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە.

وەزارەتەكە رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی تاسڵوجە-دوکان و دوکان-خەلەکان-ھیزۆپ لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی-یەوە ئەنجامدەدرێت.

دەشڵێت، ئەو بەشانەی رێگاکە چاکدەکرێنەوە کە لە رابردوودا تێکچووبوون و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتیان دروستکردبوو.

کارکردنی تیمەکان بەردەوامە و کارەکانیان لە رێگای تاسڵوجە تاوەکو (دوکان، خەلەکان، کانی وەتمان و ھیزۆپ) دەگرێتەوە و لە چەند شوێنێکیش تەواوکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
Total
0
Share