فێردیناند: پێویستە لە ڕۆناڵدۆوە فێربن

یاریزانێکی پێشووی ئینگلتەرا پێیوایە، بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد کاریگەریی ئەرێنی لەسەر لاوانی یانەکە دروستدەکات.

ئەستێرەی دێرینی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕیۆ فێردیناند وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە، کە ئاماژە بە شکستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانە سوورە زەبەلاحەکە دەکەن و بە هۆکاری شکستەکان لەقەڵەمیدەدەن.

فێردیناند دەڵێت، “کاتێک یاریزانێکی وەک ڕۆناڵدۆ لە ژووری جلگۆڕینەکان بوونی دەبێت، پێویستە سوودی لێوەربگریت، یاریزانە لاوەکانی مانچستەر یونایتد چانسیان هەیە کەسێک لەو ئاستەدا لە ژووری جلگۆڕینەکان بوونی هەیە”.

هەروەها دەڵێت، “بەڵێ، هەندێک جار تووڕەدەبێت، یان بێزاری دەردەبڕێت، بەڵام کە لەگەڵ کەسێکی وەهادا کاردەکەیت، پێویستە ئەو شتانە بەهەنەد وەرنەگریت و تەنها سوود لە باشییەکانی وەربگریت”.

لێدوانەکانی فێردیناند هاوکاتن لەگەڵ تووڕەیی کریستیانۆ، هەروەها ئەنجامە خراپەکانی مانچستەر یونایتد، بەم هۆیەوە هەندێک لە میدیاکان ئەستێرەکەی مادێرا بە هۆکاری شکستەکان لەقەڵەمدەدەن، هەروەها پێیانوایە بووەتە هۆکارێک بۆ دەرنەکەوتنی لاوانی یانەکەی.

بابەتی پێشتر

کچەکەی پیلێ بەرازیلییەکان لە تەندروستیی باوکی دڵنیادەکاتەوە

بابەتی دواتر

کێ دەتوانێت نگانۆی زەبەلاح بکوتێت بەزەویدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share