مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟

خۆرخی مێسی باوکی لیۆنێل مێسی، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی یانەی بەرشلۆنەوە کردووە و پێشنیازی گەڕانەوەیەکی بەهێزی کردووە لە هاوینی 2022.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، جێرارد ڕۆمێرۆ، باوکی مێسی کە لەهەمان کاتدا لێپرسراوی کارەکانییەتی، لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا دانوستاندنی دەستپێکردووە، پێشنیازیشیکردووە کوڕەکەی بەشێوەیەک لە شێوەکان بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، ئەوەشی بە جوڵەیەکی هەژێنەر وەسفکردووە.

ئەم زانیارییانە دوای ئەوە دێن، کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەلایەن هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە فیکەبارانکرا، بەڵام هێشتا ڕوون نییە وەڵامی بارسا بۆ پێشنیازەکەی خۆرخی مێسی چی بووە.

لیۆنێل مێسی و خۆرخی مێسی باوکی، لەبەردەم دادگای مەدرید

زەبەلاحەکەی لالیگا، بەسەرۆکایەتیی لاپۆرتا هێشتا کار لەسەر چاککردنەوەی باری دارایی یانەکە دەکەن، بەپێی ڕاپۆرتەکان ئێرلینگ هالاندیان وەک داواکراوی سەرەکی بۆ میرکاتۆی هاوینی 2022 دەستنیشانکردووە.

لە بەرامبەردا مێسی تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ “پی ئێس جی” واژووکردووە، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ساڵێکی زیاتر.

بابەتی پێشتر

بنزیمە (BBC) بە باشترینی مێژوو ناودەبات

بابەتی دواتر

بە خواردنی ئەم میوەیە حەزت لە شیرینی نامێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share