ئەنچلۆتی گێچی سێ یاریزانی سفرکردووەتەوە

ڕاهێنەری ئیتاڵی، کارلۆ ئەنچلۆتی سەرکەوتوبووە لە گەڕاندنەوەی تواناکانی سێ یاریزان و تێکەڵکردنیان لەگەڵ پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بە ئاستی سیان لە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید کردووە بەرامبەر لیڤانتی، سەرەڕای ئەوەی بردنەوەیان بەدەستنەهێناوە، بەڵام ئەنچلۆتی سەرکەوتوبووە لە گەڕاندنەوەی ئەو سێ یاریزانە و سفرکردنەوەی گێچی تواناکانیان.

ئیسکۆ و گاریس بەیل و ڤینیسیۆز جونیۆر ئەو سێ یاریزانەبوو، کە شەوی ڕابردوو لەنێو یاریگا کاریگەرییان دروستکردووە.

یەکەمیان لە پێگەی لوکا مۆدریچ باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، دووەمیان لە 2020وە یەکەمینجارە بەدریسی مێرەنگییەوە گۆڵ تۆماردەکات، سێیەمیشیان نمایشکار و فریادڕەسی خوودی ئەنچلۆتی بووە لە داوی لیڤانتی دوای ئەوەی دوو گۆڵی هونەريی ناوازەی تۆمارکردووە.

مارکا نووسیویەتی، سیانەی ناوبراو لەگەڵ پێکهاتەی ڕیاڵ دووبارە کارلێکیانکردووەتەوە، ئەوەش بە زیرەکيی ئەنچلۆتی وەسفدەکرێت، چاوەڕواندەکرێت ئاستێکی باشتر پێشکەشبکەن و ببنە بژاردەی یەکەم لە ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزةكاندا.

بابەتی پێشتر

گروپی چەکداری سوڵتان موراد "ئەشکەنجە"ی دانیشتووانی عەفرین دەدەن

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share