گالیتێ ڕاهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمانە

كریستۆڤ گالیتێ، یەك هەنگاو لە ڕیزەكانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە دوورە.

یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئیدارەی یانەی نیس گەیشتە ڕێكەوتنی كۆتایی بۆ ئەوەی دەستبەرداری ڕاهێنەرەكەیان ببن.

گالیتێ گرێبەستەكەی لەگەل یانەی نیس ساڵی 2015 كۆتایی دێت بەڵام ئیدارەی پاریس ڕازی كردووە كە ببێتە جێگرەوەی پۆچتینۆ.

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی یانەی نیس ڕێگری نەكات، 10 ملیۆن یۆرۆ وەك قەرەبوو دەداتەوە یانە فەرەنسییەكە.

بۆ هەڵوەشاندنەوەی بۆندی پۆچتینۆش ، ئیدارەی پاریس 15 ملیۆن یۆرۆ وەك قەرەبوو دەداتە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەكە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، دیاریكردنی گالیتێ بۆ ڕاهێنەرایەتی پاریس ، لەلایەن لویس كامپۆسی ڕاوێژكاری نوێی یانەكەوە بووە.

بابەتی پێشتر

ئاگریان لە شەمەندەفەرەكان بەرداوە و دەیانەوێت هەمیشە "سەرباز"بن

بابەتی دواتر

ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی عێراق بەڕێژەی 40% کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share