بەهۆی کۆرۆناوە یاری ئەمڕۆی یوڤی مەترسی دواخستنی لەسەرە

Db Reggio Emilia 03/10/2020 – campionato di calcio serie A / Sassuolo-Crotone / foto Daniele Buffa/Image Sport nella foto: Denis Dragus

پشکنینی خولاوەی یاریزانانی یانەی کرۆتۆنی ئیتاڵی دەریخستووە، کە یاریزانێکی لاوی یانە ئیتاڵییەکە تووشی کۆرۆنا بووە و یاریزانان بەگشتی خراونەتە ژێر چاودێرییەوە. 

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پشکنینەکانی ئەمڕۆی یانەی کرۆتۆنی دەریانخستووە، کە هێرشبەرێکی لاوی یانەکە بەناوی دێنیس دراگۆش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و کەرەنتینکراوە، تەواوی یاریزانەکانی دیکەش خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و پشکنینی دیکەیان بۆ ئەنجامدراوە.

پشکنینی یاریزانان بەیانی ڕۆژی شەممە ئەنجامدراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی یوڤانتۆس ئەنجامی کۆتایی دووەم پشکنین ئاشکرابکرێت.

دێنیس دراگۆش لەدوای جێبەجێکردنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بەدرێسی لاوانی ڕۆمانیاوە، لە 15ی تشرینی یەکەم گەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا و پەیوەندی بە یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی کرۆتۆنیەوە کردووە.

کۆرێری جەختدەکاتەوە، کە پڕۆتۆکۆلی کارپێکراو لە ئیتاڵیا ڕێگە بە یانەیەکی کەرەنتینکراو دەدات ڕاهێنان بکات و یارییەکانی لە کات و وادەی خۆیدا ئەنجامبدات، بەڵام لە ئەگەری دەرکەوتنی حاڵەتی دیکەی توشبوون لە ڕیزەکانی کرۆتۆنی ئەگەرێکی بەهێز هەیە ڕوبەڕوبوونەوەی یوڤانتۆس بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10 بەکاتی کوردستان لە ستادیۆ ئیزیۆ سکیدا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

کومان وەڵامی گریزمان دەداتەوە: ڕاهێنەر بەرپرسە لە شێوازی یاریکردن

بابەتی دواتر

دوای 22 ساڵ ناوی کانیزارێس گەڕایەوە لیستی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی هەڕەشە دەکات

کیلیان مباپی هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەڵێت دەچینە ئەڵمانیا بۆ بردنەوە. دواى شکستی پاریس بەرامبەر بایرن، مباپی هێرشبەری فەرەنسی…
Total
0
Share